هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ئاشکرایدەکات کە
فشارەکانى ئەمەریکا هۆکارن بۆئەوەى ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر عێراق و دەڵێت: هەر
هێرشێک کاریگەریی راستەوخۆى لەسەر پەیوەندییەکانى بەغداد و وانشتۆن دەبێت.
هەواڵ:KNNC
سەعد مەتڵەبى، سەرکردە لە هاوپەیمانى دەوڵەتى
یاسا لە ئاژانسەکانى هەواڵى راگەیاندوە؛ تا ئێستا ئیسرائیل هیچ هێرشێکى بۆسەر
عێراق ئەنجامنەداوە وەک وەڵامێک بۆ هێرشى بەردەوامیى گروپە چەکدارەکان بۆسەریان.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە هەر هێرشێکى ئیسرائیل
بۆسەر عێراق پەیوەندیی و کاریگەریی راستەوخۆى لەسەر پەیوەندییەکانى عێراق و
واشنتۆن دەبێت.
مەتڵەبى ئەوەى خستوەتەڕو کە هۆکارى بێدەنگى
ئیسرائیل بەرامبەر عێراق ئەو فشارانەیە کە ئەمەریکا خستویەتییەسەرى و رێگەى نادات
هیچ هێرشێک بکات و ترسى لە گرژبونى پەیوەندییەکانى نێوانمان هەیە.
جەختیشیکردوەتەوە کە لەنێوان عێراق و ئەمەریکا
رێککەوتنى هاوبەشى ئەمنیی هەیە و هەر ئەوەش هۆکارى ئەو فشارانەیە کە لەسەر
ئیسرائیل دروستیکردوە.
223 جار خوێندراوەتەوە