وەزارەتى پلاندانانى عێراق چارەنوسى ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەى لە
سەرژمێرى گشتى ئاشکرا کرد کە لە دەرەوەى وڵات دەژین و دەڵێت: ئەوەى لە سەرژمێرى
نەبێت و تۆمار نەکرێت بە عێراقى دانانرێت لە سەرژمێرییەکە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە لە ئەو عێراقییانەى لە دەرەوەى وڵات
دەژین دەخرێنەناو سەرژمێرى دانیشتوان، بەڵام لە قۆناغى داهاتودا کە سەرژمێرى تیشک
دەخاتەسەر ژمارەى دانیشتوانى ئێستا و ژمارەى عێراقییەکان و هاوڵاتییانى وڵاتانى
دیکە لەناو عێراقن، هاوڵاتییانى دەرەوەى وڵات و ئەوانەى لە ماڵ نەبن تۆمار ناکرێن.
عەلى ئەلموبەرقع، راوێژکارى وەزارەتى پلاندانى
عێراق بۆ کاروبارى سەرژمێرى رایگەیاند؛ سەرژمێرى گشتى بۆ زانینى ژمارەى
عێراقییەکانى ناوخۆى وڵاتەکەیە و ئەوانەى لە دەرەوە دەژین دواتر لە هەماهەنگى
لەگەڵ باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتانەى عێراقییەکانى لێدەژین لەماوەیەکى دیاریکراودا
ئەنجام دەدرێن.
ئەوەشى ئاشکرا کرد کە ئەنجامى سەرژمێرییەکە
دواى ماوەیەکى کەم ئاشکرا دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە، جگە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و
داتاکانیان لەسەر بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارى لەسەر دەدرێت.
97 جار خوێندراوەتەوە