ئەمەریكا: پشتگیری پرۆسەی سەرژمێری دەكەین

KNN : Kurdish News Network
06:57 - 18/11/2024
عێراق
+
-

باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغداد رایدەگەیەنێت: ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق هەنگاوێکی گرنگە و واشنتۆن پشتگیری دەكات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

 
ئالینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا لە بەغداد، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردوەتەوە؛ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق كە بڕیار وایە لە رۆژی چوارشەممەی ئایندەدا بەڕیوەبچێت، هەنگاوێكە بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژی كەلە بەرژەوەندی عێراقییەكاندابێت، بۆیە واشنتۆن پشتگیری دەكات.

 

 

نوسیویەتیشی: سەرژمێری هەنگاوێکی گرنگە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری كە هاوكاری تەواو بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژی سیاسی،  ئابوری و گەشەپێدان لە وڵاتدا دەكات.

 

 

باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا لە بەغداد ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا و زانیارییەكان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئەمەریكا پاڵپشتی ئەم هەنگاوەكانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دەكات.

73 جار خوێندراوەتەوە