لە شەڕى دوو بنەماڵەدا دوو ئەندامى هێزە ئەمنییەکان بونە قوربانى و 60 کەسیش دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
11:30 - 19/11/2024
عێراق
+
-

لە شەڕى دوو بنەماڵە لە پارێزگاى موسەنا دوو ئەندامى هێزە ئەمنییەکان بونە قوربانیی و 60 کەسیش دەستگیرکراون، وەزارەتى ناوخۆى عێراقیش جەخت دەکاتەوە کە هەرکەس تێوەگلابێت سزا دەدرێت.


هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاویکردەوە؛ شەوى رابردو لە ناحیەى کەرامەى پارێزگاى موسەنا لەسەر کێشەى زەوى و زار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبوە چەکى جۆراوجۆریش لە شەڕەکەدا بەکارهێنراوە.

 

بەپێی بەیاننامەکەى وەزارەتى ناوخۆ؛ بەهۆى شەڕى ئەم دوو بنەماڵەیەوە ئەندامێکى هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و یەکێکى دیکەیش بریندار بوە، بەهۆى تێوەگلانیش لە شەڕەکەوە 60 کەس لە هەردو بنەماڵەکە دەستگیرکراون و چەندین چەکیش دەستیان بەسەرداگیراوە.

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق جەخت دەکاتەوە کە تەواوى ئەو کەسانەى لەم شەڕەوە تێوەگلاون روبەڕوى یاسا دەبنەوە و هەرکەسیش ببێتە هۆى رشتنى خوێن بە ناهەق قورسترین سزا دەدرێت.

986 جار خوێندراوەتەوە