ئیلۆن مەسک، ملیاردێرى ئەمەریکى و بەڕێوەبەرى
جێبەجێکارى کۆمپانیاى تێسلا دواى ئەوەى سامانەکەى بۆ 348 ملیار دۆلار ئەمەریکى بەرزبوەوە،
بو بە دەوڵەمەندترین پیاوى جیهان.
هەواڵ:KNNC
بەپێی پێنوێنییەکانى پێگەى بلومبێرگ بۆ
ملیاردرێرەکان، بەرزبونەوەى سامانى مەسک پەیوەندیی بە بەرزبونەوەى بەردەوامى
پشکەکانى کۆمپانیاى تێسلاوە هەیە، جگە لەوەش لە خولێکى دارایی نوێدا توانیویەتى 70
ملیار دۆلار بخاتەسەر سامانەکەى.
رۆژى هەینى، پشکەکانى کۆمپانیاى تێسلا بەڕێژەى
3.8% بەرزبوەوە، ئەمەش پەیوەندى بەو پشتگیرییانەوە هەیە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى
هەڵبژێردراوى ئەمەریکا بۆ ئۆتۆمبێلى کارەبایی هەیەتى.
لەئێستادا سامانى ئیلۆن مەسک زیاتر لە 80 ملیار
دۆلار پێش لارى ئێڵسن، سەرۆکى ئەنجومەنى ئیدارەى ئۆراکڵ کەوتوە کە نازناوى دوەم
دەوڵەمەندترین کەسى لە جیهاندا وەرگرتوە.
ئیلۆن مەسک بەشدارى لە دامەزراندنى چەند
کۆمپانیایەک کردوە لەوانە:
کۆمپانیاى ئۆتۆمبێلى کارەبایی تێسلا کە خاوەنى
12%ـى کۆمپانیاکەیە
کۆمپانیاى بەرهەمهێنانى موشەکى سپەیس ئێکس و
خاوەنى نزیکەى 42%ـى کۆمپانیاکەیە
کۆمپانیاى زیرەکى دەستکردنى ئێکس ئەى، مەسک
خاوەنى 54%ـى کۆمپانیاکەیە
لە ساڵى 2022 کۆمپانیاى تویتەرى بە 44 ملیار
دۆلار کڕیەوە و ناوەکەى بۆ ئێکس گۆڕى
170 جار خوێندراوەتەوە