لەمڕۆوە کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیی لەسەر رێگاى تاسڵوجە-چەمچەماڵ بەشێوەى تێست کەوتنەکار و هاتوچۆى سلێمانیش دەڵێت: لە چوارشەممەوە بەفەرمیی کاردەکەن و سزاکان تۆمار دەکەن.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن
رایگەیاند؛ ئەمڕۆ لیژنەیەکى هونەریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سلێمانى پشکنین بۆ
کامێراکانى پۆینت تو پۆینتى رێگاى تاسڵوجە چەمچەماڵ دەکات، ئەگەر هیچ کێشەیەکى
هونەریی نەیەتە پێشەوە ئەوا لە کاتژمێر 12:00ـى نیوەڕۆوە و کامێراکان دەکەونەکار، هاتوچۆى سلێمانیش دەڵێت: بەشێوەى ئەزمونى کامێراکان کاردەکەن و رۆژى چوارشەممە کاتژمێر 12:00ـى نیوەڕۆ بەفەرمیی دەکەونەکار و سزاکان تۆمار دەکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەى
پەیامێنرى کەى ئێن ئێن خستیەڕو، ژمارەى کامێراکانى پۆینت تو پۆینت لەسەر رێگاى
تاسڵوجە چەمچەماڵ 28 کامێرایە، 14 کامێرایان بۆ رێگاى رۆشتنە لە تاسڵوجە-بانى
مەقان و 14 کامێراى دیکەیش بۆ رێگاى پێچەوانە و هاتنەوەیە.
ئەم کامێرایانە سێ جۆر
خێرایی بۆ دیاریکراوە، لەپێش بازگەى تاسڵوجە خێرایی رێپێدراو 80 کیلۆمەترە لە
کاتژمێرێکدا، دواتر خێراییەکە بۆ 100 زیاد دەبێت تا دەروازەى تەکیە، لە
دەروازەکەیشەوە تا کۆتایی تەکیە خێرایی دەبێتە 60 و دواتریش بەپێی شوێنەکان و بە
رێنمایی تابلۆى شەقامەکان خێراییەکان دەگۆڕێن.
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن
ئەوەشى خستەڕو کە رۆژانە 25 بۆ 30 هەزار ئۆتۆمبێل رێگاى سلێمانى-چەمچەماڵ بەکاردەهێنن،
قۆناغەکانى داهاتوى ئەم کامێرایەش لە ساڵى داهاتوەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە،
قۆناغێکیان دەچێتە رێگاى سلێمانى-هەڵەبجە و دواتر دێتەسەر رێگاى عەربەت-سلێمانى و
دواتریش دەربەندیخان-کەلار.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
185 جار خوێندراوەتەوە