کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی
عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد و هەر ئەمرۆش ئاراستەی سەرۆکایەتیی
هەرێمی کوردستان دەکات.
هەواڵ:KNNC
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کەى ئێن ئێن-ـی
راگەیاند، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی کۆمیسیارانی سەر بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی
عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنى خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد.
وتیشی: هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی
کۆمیسیاران نوسراوی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن، بە شێوەیەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتیی
هەرێمی کوردستان دەکات.
18ی ئەم مانگە
دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم ئەو
تانانەى ڕەتکردەوە کە لە ئەنجامى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
درابون کە ژمارەیان 41 تانە بو.
57 جار خوێندراوەتەوە