دوو جوتیاری کورد لە لایەن سوپای عێراقەوە لە سنوری سەرگەڕان دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
12:51 - 24/11/2024
کوردستان
+
-

دوو جوتیاری کورد لە سەرگەڕان لە لایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران و نوێنەری جوتیارانی سنورەکەش دەڵێت: هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان کارکردن بوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانى خۆیاندا.

 

هەواڵ:KNNC

 

پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند: دوو جوتیاری کورد لە سنوری سەرگەڕان لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران، کە خەڵکی پەڵکانەوە و شناغەن.

 

لەو بارەیەوە محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی پەڵکانە بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: هۆکاری دەستگیرکردنی دو جوتیارەکە  کارکردنیان بوە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و پاش دەستگیرکردنیشیان براونەتە بارەگای فەوج.

 

دەستگیرکردنی ئەو دو جوتیارە کوردە لە کاتێکدایە، کە بڕیاربو کارکردن لەسەر ئەو زەویانە ئاسایی ببێتەوە کە نزیکەی 20 هەزار دۆنم دەبن، بەڵام بەهۆی دەرنەچونی بڕیاری فەرمی تاوەکو ئێستا رێگری لە جوتیارانی کورد دەکرێت لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە کار بکەن.

 

کەرکوک/ دلۆڤان مەجید

131 جار خوێندراوەتەوە