ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی گروپێکی داعشی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
06:22 - 24/11/2024
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، گروپێکی مەترسیداری داعش (ویلایەتی کوردستان)ـی هەڵوەشاندوەتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانیدا هاتوە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەڕۆژی (9/8/2024 تا 22/11/2024) چەندین ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردن بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و فرۆکە جەنگییەکانی عێراق ئەنجام دراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکۆی ئەو پرۆسەیە و لەو ماوەیەدا سێ ئەندامی دەزگای ئاسایش و دوو ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و ئەندامێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، شەهید بون، هەروەها سێ کارمەندی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق برینداربون.

 

لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆی ئەو پرۆسەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ویلایەتی کوردستان، پێنج چەکداری داعش کوژراون، 14 چەکداریش دەستگیرکراون و سەرجەم مۆڵگەکانیان خاپورکراون.

228 جار خوێندراوەتەوە