لەسەر داواى وەزارەتى
پەیوەندییەکانى عێراق، بانکى ناوەندى تەواوى ئاڵوگۆڕەکانى دراوى بۆ بریکارەکانى
تیکتۆک لە وڵاتەکە راگرت.
ئابورى:KNNC
بەپێی ئەو بڕیارەى
بانکى ناوەندى عێراق بڵاویکردوەتەوە؛ بڕیارەکە لەسەر داواى وەزارەتى پەیوەندییەکان
دراوە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش تەواوى بانکەکان ئاگادار کراونەتەوە ئاڵوگۆڕەکانیان
لەگەڵ بریکارەکانى ئەو کۆمپانیایە لە ناوخۆى عێراق رابگرن.
بەپێی ئەم بڕیارەبێت،
داهاتى تیکتۆکچییەکان لە عێراق نامێنێت، بۆ لەمەودوا ئەو داهاتانەى لەڕێی
راستەوخۆکانیانەوە بەدەستیان دەهێنا لە گوڵ و شێر و دیارییەکان، ناکرێنەوە بە پارە
لە شوێنى تایبەت بە مۆبایل و ئالوگۆڕە ئەلیکترۆنییەکان.
بەشێک لە بەکارهێنەرانى
چالاکى تۆڕى کۆمەڵایەتیی تیکتۆک لەڕێی ئەم تۆڕەوە لە عێراق و هەرێمى کوردستان
داهات بەدەستدەهێنن، ئەویش لەڕێی چاڵنج و وەرگرتنى دیاریی ئەلیکترۆنى کە دواتر
دەکرێتەوە بە پارەى کاش و بەمەش وەک کارێکى هەمیشەیی و سەرچاوەیەکى داهات تەماشا
دەکرێت و رۆژانە لەلایەن بەکارهێنەرێکى زۆرەوە پارەیەکى زۆرى تێدا بەدەستدێت.
198 جار خوێندراوەتەوە