نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد... ئۆنسەیەک بە 2.635 دۆلارە

KNN : Kurdish News Network
02:08 - 02/12/2024
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 2.635 دۆلارە.

 

ئابوری:KNNC

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکان دابەزینی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 2.635 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (18) بە (488)هەزار دینار، یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (21) بە (570) هەزار دینارە، هاوکات یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (24) بە (650) هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

فراوانبونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، دابەزاندنی سودی بانکی ئەمەریکا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناجێگیری نرخی زێڕن لە بازاڕە داراییەکانی جیهان.

2603 جار خوێندراوەتەوە