لە رونكردنەوەیەكدا، لیژنەی ئەمنی سلێمانی جەخت دەكاتەوە
كە بڕیاری دەستبەسەرا گرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان جێبەجێ دەكرێت و ئەو هەوڵانەی
لە چەند كەناڵێكی راگەیاندنەوەی بڵاوكراونەتەوە ناڕاستن.
هەواڵ: (KNNC)
لیژنەی ئەمنی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە؛ لە چەند پەیج و ماڵپەر
و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست وچەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە کە
گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان
کراوە، یاخود بڕیارەکە گۆرانگاری بەسەر ھاتوە و ھەمو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا
ناگرێتەوە .
ئەوەی خستوەتەڕو، بەھەمو لایەك رادەگەیەنێت؛ ئەم ھەواڵە
دورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان
نەھاتوە، چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبوە و زۆر بەوردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی
سەرجەم لاێنەپەیوەندیدارەکانی لەسەرە.
لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەتەواوی نییەتمانە
کۆتایی بە پاشاگەردانی و یاسا شکێنی و شێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی
پایتەختی رۆشنبیری، سورن لەسەر جێبەجێکردنی ھەر بڕیارێکەی خۆیان.
203 جار خوێندراوەتەوە