لە کۆتاییدا ئەنگێڵا مێرکێڵ ئەو نهێنییەی ئاشکراکرد
کە لە پشت وێنەی پوتین و سەگە رەشەکەوە هەبون، دەشڵێت: پوتین یاری بە مێشکى کەسەکانی
بەرامبەری دەکات.
هەمەڕەنگ: KNNC
بڵاوبونەوەی وێنەیەکی ئەنگێڵا مێرکڵ راوێژکاری
پێشوی ئەڵمانیا و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیا، لە ساڵی 2007 لە هاوینەهەواری
سوچی لە روسیا، دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لێکەوتەوە، بەهۆی بونی سەگێکی رەش لە
وێنەکەدا.
دوای چەندین ساڵ لە بڵاوبونەوەی ئەو وێنەیە،
ئەنگێڵا مێرکڵ راوێژکاری پێشوی ئەڵمانیا بە کەناڵی (CBS)ـی وتوە، هێنانی ئەو سەگە رەشە بۆ
کۆبونەوەکە ئەوەبوە، سەرۆکی روسیا ئامانجی بوە فشار بخاتەسەری و لەرێگەی ئەو
سەگەوە بیترسێنێت.
مێرکڵ دەڵێت: پوتین
کەسایەتییەکی هەیە کە حەزدەکات یاری بە مێشکى کەسانی بەرامبەری بکات، بۆیە رێک ئامانجی
پوتین لەو کاتەدا ئەوەبوە کە سەگە رەشەکەی هێناوە.
ئەنگێڵا مێرکڵ، لە
ساڵی 2021ـەوە پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیای بەجێهێشتوە، چەند رۆژێک لەمەوبەر
بیرەوەرییەکانی خۆی بڵاوکردەوە و لە نێو بیرەوەرییەکاندا ئەم روداوەی گێڕاوەتەوە،
ئەوەش وایکرد، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیا داوای لێبوردنی لێبکات و وتی:"
ئەنگێڵا تکایە لـێم ببورە، نەمدەویست هیچ ئازارێکت بدەم، بەپێچەوانەوە دەمویست
کەشێکی گونجاو بۆ گفتوگۆکەمان دروست بکەم".
1853 جار خوێندراوەتەوە