ژنێکی تەمەن 92 ساڵ کە خەڵکی شاری ئۆلستۆنە لە بەریتانیا،37 ساڵە هەمو
رۆژانێکی پێنجشەممە دەچێتە چێشتخانەیەک، هەمان خواردن دەخوات و نازناوی دڵسۆترین
موشتەرییان لێناوە.
هەمەڕەنگ:KNNC
بی بی سی بەریتانی بەم شێوەیە چیرۆکی مۆلی ڕۆبنسنی
بڵاوکردوەتەوە، کە لە ساڵی 1987 وە هەمو پێنجشەممەیەک
خاتونە تەمەن 92 ساڵەکە، نیو کاتژمێر بە تاکسی ڕێگە دەبڕێت و دەچێتە چێشتخانەی قەڵای
لانگلی لە شاری نۆرسەمبەرلاند بۆ ئەوەی نانی نیوەڕۆی بخوات.
مشتەرییە دڵسۆزەکە، بۆ یەکەمجار لەگەڵ هاوسەرەکەی
هاتوەتە چێشتخانەکە، لەو کاتەوە بوە بە مشتەرییەکی هەمیشەیی و تەنانەت دوای مردنی
هاوسەرەکەشی هەر بەردەوامە لە سەردانیکردنی چێشتخانەکە.
ئەوەی جێی سەرنجە، ئەم خاتونە تەمەن 92 ساڵە، هیچ
کاتێک خواردنەکانی نەگۆریوە و بەردەوام داواکارییەکانی شۆربا، ماسی و چپس لەگەڵ دوو پەرداخ شامپانیا
بون.
ئەمە جگەلەوەی بەردەوام لەگەڵ داواکارییەکانی خۆی،
پەرداخێک شەمپانیا بۆ کارمەندانی چێشتخانەکە داوا دەکات تاوەکو بەیەکە و دابنیشن و
گفتۆگۆ بکەن.
کارمەندانی چێشتخانەکە لەبارەی مشتەریەکەیانەوە
دەڵێن، ئەو میوانێکی تایبەتە لای ئەوان و لەو کاتەوەی بوە بە مشتەری چێشتخانەکەیان،
پێنج بەڕێوەبەر گۆردراوە و بە درێژای ئەو هەمو ساڵە بوەتە هاوڕێی نزیکی هەموان
452 جار خوێندراوەتەوە