بەهۆی هەڵەیەکەوە وەزیرێکی بەریتانیا دەستی لە کارکێشایەوە

KNN : Kurdish News Network
05:30 - 29/11/2024
هەمەڕەنگ
+
-

بەهۆی هەڵەیەكەوە كە مێژوەكەی بۆ ساڵی (2013) دەگەڕێتەوە، وەزیری گواستنەوەی بەریتانیا بڕیاری داوە دەست لەكار بكێشێتەوە و رایدەگەیەنێت: بەشداربوە لە ئەنجامدانی تاوان دژی وڵاتەكەی.


هەواڵ: (KNNC)


بەهۆی هەڵەیەكەوە كە (11) ساڵ پێش ئێستا ئەنجامی داوە، لویس های، وەزیری گواستنەوەی بەریتانیا دەستی لەكار كێشاوەیەوە و رایگەیاند: لە ساڵی (2013) پۆلیسم لە دزینی مۆبایلەكەی لە شاری لەندەن ئاگادار كردوەتەوە، بەڵام دوای تێپەڕبونی ماوەیەك بۆم دەركەوت كە مۆبایلەكەی لەماڵەوەیە و نەدزراوە.


لەیاداشتی دەست لەكاركێشانەوەكەیدا نوسویەتی: هەڵەی كردوە كە وایزانیوە مۆبایلەكەی دزراوە، هەر بەهەڵە پۆلیسی وڵاتەكەی ئاگادار كردوەتەوە، بۆیە ئەوە تاوانە كە (11) ساڵ بەسەر ئەنجامدانیدا تێدەپەڕێت.


ئەوەشی خستوەتەڕو، پێشتر لیستی سەرجەم ئەو ئامێر و شتومەكانە، بەمۆبایلەكەشەوە لێی دزراوە رادەستی پۆلیس كردوە، بەڵام دوای تێپەڕوبونی ماوەیەك بۆی دەركەتوە كە ئەو مۆبایلەی باسی دەكات لەماڵەوەیە بۆیە دەبێت هەمو لایەكی لێ ئاگادار بكاتەوە كە تاوانی ئەنجام داوە.


لویس های، وەزیری گواستنەوەی بەریتانیا لەیاداشتی دەست لەكاركێشانەوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دڵنیایە كە روداوەكە بۆ سەرقاڵ بونی بە كاروباری حكومەتەوە دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەوەش پاكانە نییە و بەشداربوە لە ئەنجامدانی تاوان دژی وڵاتەكەی.

430 جار خوێندراوەتەوە