فەرماندەى گشتى هەسەدە ئاشکرایدەکات کە
هێزەکانیان لە حەلەب روبەڕوى هێرشى چڕ بونەتەوە و دەشڵێت: کاریان لەسەر دروستکردنى
رێڕەوێکى مرۆیی کردوە بۆ پاراستنى گەلەکەیان، بەڵام گروپە هاوپەیمانەکانى تورکیا رێڕەوەکەیان تێکشکاندوە.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتى هەسەدە، لە تۆڕى
کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتى:" گۆڕانکارییەکان لە باکور و رۆژئاواى سوریا زۆر
بە خێرایی رودەدەن، هێزەکانمان لە چەند بەرەیەکەوە روبەڕوى هێرشى چڕ بونەتەوە و
سوپاى سوریا و هاوپەیمانانیشیان کشاونەتەوە و تێکشکاون.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە دواى تێکشکانى سوپاى سوریا کاریان کردوە بۆ
کردنەوەى رێڕەوێکى مرۆیی لەنێوان ناوچەکانیان و حەلەب و تەل رەفعەت بۆ
پارێزگاریکردن لە گەلەکەیان لە کۆمەڵکوژیی، بەڵام هێرشى گروپە
چەکدارەکانى هاوپەیمانانى تورکیا رێڕەوەکەیان بڕیوە و تێکشکاندوە.
ئەوەشى خستوەتەڕو کە هێزەکانیان بوێرانە لە حەلەب و تل رەفعەت و شەهبا بەرگریان
کردوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ تەواوى لایەنە ئاگادارەکانى سوریا لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەى هاوڵاتییە کوردەکان لە تل رەفعەت و شەهباوە بۆ ناوچە سەلامەتەکانى باکور و رۆژهەڵات.
جەختیشى کردوەتەوە کە هێزەکانیان بەردەوامن لە پارێزگاریکردن لە
هاوڵاتییانى کورد لە گەڕەکە کوردنشینەکانى حەلەب.
1736 جار خوێندراوەتەوە