ئیسرائیل: جیاوازی لە نێوان لوبنان و حزبوڵا ناکەین

KNN : Kurdish News Network
03:42 - 03/12/2024
جیهان
+
-

لەسەر پێشێلكردنی ئاگربەستی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ حزبوڵا، وەزیری بەرگری ئیسرایل هەڕەشە دەكات و دەڵێت: جیاوازی لەنێوان حزبوڵا و لوبنان ناكەن.


هەواڵ: (KNNC)


ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەگەر ئاگربەستی نێوانیان لەگەڵ حزبوڵا شكستبهێنێت ئەو كاتە جیاوازی لە نێوان لوبنان و حزبوڵادا ناكەن.


وەزیری بەرگری ئیسرائیل داوای لە سوپای لوبنان كردوە كە حزبوڵڵا لە تا روباری لیتانی دوربخاتەوە و ئاگربەست بسەپێنێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە؛ هێرشیان کردووەتە سەر “شانەیەکی تیرۆریستی” لە ناوچەی عەقەبە لە بەکاعەی لوبنان.


لای خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لەهێرشێكی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچكەی حەریس لە پارێزگای جەبەل لوبنان، لە باشوری ئەو وڵاتە شەش كەس گیانیان لەدەستداوە.


هەریەكە لە ئیسرائیل و حزبوڵا یەكتری بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار دەكەن كە لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردو بەنێوەندگیری ئەمەریكا و فەڕەنسا چوە بواری جێبەجێکردنەوە.

405 جار خوێندراوەتەوە