لە چەند ناوچەیەکی برادۆست، سەربازانی سوپای تورکیا بۆ ئاسانکردنی
کارەکانیان رێگەی نوێیان دروستکردوە.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە هەولێر رایگەیاند، سوپای تورکیا لە دەڤەری
برادۆست-ـی سەر بە پارێزگای هەولێر رێگەیەکی نوێی دروستکردوە، بۆ ئاسانکاری هاتن و
چونی سەربازانی سوپاکە.
وتیشی: سوپای تورکیا
لەرێگەی شۆفڵ و ئامێری دیکەوە، سەرقاڵی بڕینی چیای برادۆستە بۆ دروستکردنی رێگە بۆ
گواستنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکان و سەربازەکانی.
سوپای تورکیا، لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 820 بارەگای سەربازی
و هەواڵگری کردوەتەوە و رۆژانەش بەردەوامە لە بۆردومانکردنی گوند و ناوچەکان،
زیانێکی زۆری بە ژینگە و ماڵی هاوڵاتییان و گوندنشینان گەیاندوە.
185 جار خوێندراوەتەوە