دو بەرپرسی رۆژئاوای کوردستان بۆ مەراسیمی دەستبەکاربونی سەرۆکی ئەمەریکا بانگهێشت کراون

KNN : Kurdish News Network
08:59 - 03/12/2024
کوردستان
+
-

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ مەراسیمی دەستبەکاربونی سەرۆکی ئەمەریکا بانگهێشت کراون.


هەواڵ:KNNC



میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردوەتەوە، هەریەک لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزکانی سوریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ مەراسیمی دەستبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە 20ی کانونی دوەمی 2025 بانگهێشتکراون.


هاوکات، ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەل ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر، سەبارەت بە بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، پێدەچێت پێکەوە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی سەردانی ئەمەریکا بکەن و لەگەڵ کابینە نوێکەی دۆناڵد ترەمپ کۆببینەوە.


ئەمەش لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ لە خوڵی یەکەمی سەرۆکایەتیەکەی بە تەلەفۆن لەگەڵ مەزڵوم عەبدی پەیوەندیەکی ئەنجامداو و بە ژەنەڕال ناوی هێنا.

1533 جار خوێندراوەتەوە