وەزارەتی خوێندنى باڵا بڕیاریدا بەدواخستنی وەرگرتنی پارەی خوێندنی
پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی
و خوێندنی باڵا.
هەواڵ: (KNNC)
لەنوسراوێكدا كەلەلایەن وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى
زانستى دەرچوە و ئاڕاستەى سەرجەم زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە تیایدا
هاتوە؛ بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان - خوێندکاران و
داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی موچەی موچەخۆران و شایستە
داراییەکانیان، بڕیارماندا كە وەرگرتنی قیستى پارەی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران دوابخرێت.
ئەوەیخستوەتەڕو، دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و
ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی
باڵا کە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت
دەخوێنن.
لەنوسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، پێویستە وەرگرتنی قیستەکان
بخرێتە مانگەکانی داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی
داهات و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
83 جار خوێندراوەتەوە