سودانی: موچە پەیوەندی بە سیاسەتەوە نییە

KNN : Kurdish News Network
06:38 - 04/12/2024
کوردستان
+
-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەدەگەیەنێت: لەكۆبونەوەكەدا سودانی وتی؛ موچە پەیوەندی بە سیاسەتەوە نییە و مانگانە 763 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكرێت.

 

 

هەواڵ: (KNNC)


دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (KNNC)ـی راگەیاند: سودانی بە نوێنەرانی كوردی راگەیاندوە كە موچە بابەتێکی سیاسی نییە و حكومەتی عێراق پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی بوە و موچەی موچەخۆرانی هەرێمیان ناردوە، بەڵام هەرێم پاپەندی بڕگە و ماددەی بودجەوە نەبوە.

 

وتیشی: سەرباری ئەوەی كە هەرێم پابەندنەبوە و ناکۆکی زۆرە لەسەر دەروازەی سنوری و باج و داهات، بەڵام لە پشکی هەرێم مانگانە (763) ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكرێت.


دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرۆك وەزیران ئەوەشی خستەڕو، هیچ گواستنەوەیەک لە پشكی هەرێم ناکرێت و بەو بڕە پارانەی كە ماوە بڕیاری رەوانەكردنیان لێ دراوە.

308 جار خوێندراوەتەوە