بەهۆی تەقەی سەربازانی
سوپای تورکیاوە لە ناحیەی کانی ماسێ هاوڵاتییەک شەهید بو، رێکخراوی سی پی تی
دەڵێت: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 18 هاوڵاتیی بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە شەهید
بون.
هەواڵ:KNNC
کامەران عوسمان
ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمەریکی بە کەی ئێن ئێن-ـی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ هاوڵاتی
گوندی (قومری) لە ناحیەی کانی ماسێ لە دەڤەری بەرواری باڵا لە قەزای ئامێدی،
چونەتە چیای هرورێ (کە نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە گوندەکەی خۆیانەوە دورە)، بەڵام لەلایەن
سەربازانی سوپای تورکیاوە لە لوتکەی کەفرە سۆر-ـەوە تەقەیان لێکراوە و لە ئەنجامدا
هاوڵاتییەکی مەدەدنی بە ناوی (سەباح عەبدولستار قومری)، شەهیدبوە.
وتیشی: هاوڵاتییەکەی لەدایکبوی (1979)ـبوە بە فیشەکی سەربازانی سوپای تورکیا
پێکراوە و شەهیدبوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سوپای تورکیا، لە مانگی نیسانی ساڵی 2021ـەوە
و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (چنگی-هەورە بروسکەدا) چوار بارەگای سەربازی بە قوڵایی
حەوت کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان، لە دەوروبەری گوندی هرورێ لەسەر لوتکە
چیاکانی (کەفرە سۆر، مەلا ڕدی، دەرارێ و زناری کێستە) دروستکردوە و سەرباز و تۆپخانەی
لەناو ئەو بارەگایانەدا جێگیرکردوە.
هەربەپێی ئامارەکانی
رێکخراوی (CPT)، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە، 18 هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی ئۆپەراسیۆن و لەشکرکێشییەکانی
تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستاندا شەهیدبون و چوار هاوڵاتی تری مەدەنیش برینداربون.
102 جار خوێندراوەتەوە