بۆ پێنجەم جار دادگا سکاڵای پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوکی دواخست

KNN : Kurdish News Network
01:26 - 04/12/2024
کوردستان
+
-

جارێکی دیکە دادگای کارگێڕیی بەغداد، سکاڵایەکی دژ بە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک دواخست، 24ى ئەم مانگەى بۆ بڕیاردان لەبارەیەوە دیارى کرد.

 

هەواڵ:KNNC

 

هەرچەندە بڕیاربو ئەمڕۆ دادگای کارگیڕیی بەغداد لەبارەی سکاڵای پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک کۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا بۆ 24ی ئەم مانگە.

ئەمەش پێنجەمین جارە دادگاى کارگێڕى بەغداد، بڕیاردان لەبارەى ئەو سکاڵایە دوا دەخات، سێ جاری دیکە دادبینى بۆسکاڵاکە کراوە.

سکاڵاکان لەلایەن پارتی و هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانیەوە تۆمارکراون،تێیدا داواى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانى ئەو کۆبونەوەیەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک دەکەن کە لە بەغداد بەڕێوەچو و تێیدا حکومەتى خۆجێى کەرکوک پێکهێنرا.

66 جار خوێندراوەتەوە