دانا ئەحمەد مەجید: هەولێر و دهۆک پێگەیەکی گرنگیان لە ستراتیجی گۆڕاندا هەیە

KNN : Kurdish News Network
04:51 - 04/12/2024
کوردستان
+
-

‎رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: هەولێر و دهۆک پێگەیەکی گرنگیان لە ستراتیجی گۆڕاندا هەیە و گۆڕان پێداگری لەسەر بەرنامەی چاکسازی و پشتیوانیکردنی داخوازییەکانی هاونیشتمانیان لەناوخۆدا، ئەمەش لەچوارچێوەی هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی مەدەنی کاریگەر.

 

هەواڵ: (KNNC)


لەمیانی سەردانە چەند رۆژیەکەی دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران، بۆ هەردو پارێزگای هەلێر و دهۆک، ئەمڕۆ چوارشەمە (٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤) لە قەزای ئاکرێ ماڵی شەهید مێڤانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە هەواڵی خێزان و کەسوکاری پرسی، پاشان لە قەزای شێخان و لە ناحیەی کەڵەکچی سەردانی ماڵی شەهید فوئاد و دایکی شەهید شکور ئیسماعیلی کرد.

 

‎ئامانجی سەردانی ڕێکخەری گشتی  بزوتنەوەی گۆڕان، لەم سەردانە چەند رۆژەی بۆ هەردو پارێزگای هەولێر و دهۆک، بۆ لەنزیکەوە گوێگرتن بو لەپێشنیاز و  دید و بۆچونی هەڵسوراوانی بزوتنەوەی گۆران وەک زەمینەسازیەک بۆ ئامادەکاری بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆران، هاوکات گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پلان و بەرنامانەی بۆ خۆڕێکخستنەوەو خۆنوێکردنەوەی  بزوتنەوەکە پێویستن.

 

لەو چوارچێوەیەدا، دانا ئەحمەد مەجید جەختی کردەوە هەولێر و دهۆک لە ستراتیجی سیاسیی گۆڕاندا، جێگە و پێگەیەکی گرنگیان هەیە، هەربۆیە بۆ قۆناغی داهاتو، پێویستە هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی ئەم دو پارێزگایە و ئیدارەکانی سۆران و زاخۆ بەشداریەکی ڕاستەقینە بکەن و لە سەرکردایەتی و ئۆرگانەکاندا ڕۆڵ و کاریگەری خۆیان زیاتر بکەن.

 

لەبارەی پەرەسەندنە سیاسیەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە، ڕێکخەری گشتی ئاماژەی بەوەکرد، گۆڕان پێداگیر دەبێت لەسەر بەرنامەی چاکسازی و پشتیوانیکردنی داخوازییەکانی هاونیشتمانیان لەناوخۆدا، ئەمەش لەچوارچێوەی هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی مەدەنی کاریگەر، لەگەڵ هەڵسوراوانی بادینان رایگەیاند: پارێزگای دهۆک بۆ بزوتنەوەی گۆران پارێزگایەکی گرنگە، چونکە لە ڕوی جیوپۆلۆتیکەوە سنوری جوگرافیای گرێدراوە بەهەردو وڵاتی دراوسێی وەک تورکیا و سوریا و پردی بەیەکگەیشتنی باشورە لەگەڵ باکور و ڕۆژئاوای کوردستان، لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکرد بە وردی چاودێری پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی سوریا و لەرۆژئاوای کوردستان دەکەن و وتی «پێویستە کورد لەهەر شوێنێک بێت پشتیوانی سیاسی و مەعنەویان بکەین، ئەوەی ئێستاش ڕوبەڕوی برا و خوشکەکانمان لە ڕۆژئاوا دەبێتەوە، دەرفەت و مەترسیشی تێدایە، هیوادارین بە یەکێتی نەتەوەیی و پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مەترسیەکان بە دەرفەتی خێر بگۆڕێن.

146 جار خوێندراوەتەوە