ئوسترالیا
رەشنوسی یاسای قەدەغەكردنی بەكارھێنانی سۆشیال میدیا بۆ مناڵانی خوار تەمەن (16)
ساڵ پەسەند كرد.
هەواڵ:
(KNNC)
ئەمڕۆ
چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا رەشنوسی یاسای قەدەغەكردنی بەكارھێنانی پلاتفۆڕمەكانی
سۆشیال میدیای بۆ مناڵانی خوار تەمەن (16) ساڵ قەدەغە كرد كە یەكەم یاسایە لە
جیهاندا بۆ مەبەستە دەرچوبێت.
خاوەندارێتی
پڕۆژە یاساکە بۆ لایەنە سیاسییە گەورەكانی ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە، كە تیایدا مەرجی یاسایی
بۆ بەكارهێنانی پلاتفۆرمەکانی (تیک تۆک، فەیسبوک، سناپچات، رێدیت، ئێکس و ئینستاگرام)
داناوە و لەحاڵەتی پابەندنەبون مەرجەكان.
پرۆژە
یاسای قەدەغەكردنی بەكارهێنانی پلاتفۆڕمی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانی خوار (16)
ساڵەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا بە (102) دەنگ پشتیوانی لێكراوە و (13)
دەنگیش دژی وەستاونەتەوە.
ئەگەر
ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی پیران رەشنوسەكە پەسەند بكات و ببێت بە یاسا، یەك ساڵ بۆ پلاتفۆرمەکان
دیاری دەكرێت بۆ پابەند كردن و چۆنیەتی جێبەجێکردنی
تەمەن پێش سەپاندنی سزاکان.
لەحاڵەتی
پابەند نەبونیان بە یاساكەش، پلاتفۆڕمەكان بە بڕی (50) ملیۆن دۆلاری ئوسترالی كە (33)
ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییە، سزا دەدرێن، هەروەها ئەكاونتی منداڵەكەش دادەخرێت.
110 جار خوێندراوەتەوە