نرخى نەوت لە
بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و
تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی رابردو نزمبونەوەیەکی کەمى تۆمار
کردوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (71)
دۆلار و (94) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى
رابردو نرخەکەى 24 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى
برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (14) سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 17 سەنت دابەزیوە.
90 جار خوێندراوەتەوە