ئەڤۆکادۆ کە بە 'کەرەى سروشتى' ناسراوە، سامانێکى تەندروستییە، لە
باشترکردنى تەندروستى دڵەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى کێش و رەونەقدارکردنى پێست و چارەسەرکردنى
کێشەى هەرس، ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ڤیتامینە
سەرەکییەکان و خواردنى تەنها یەک دانە لە رۆژێکدا چەندین سودى تەندروستیت پێدەبەخشێت
لەوانەش:
تەندروستى:KNNC
-پڕە لە چەورى سودبەخش
ئەوڤۆکادۆ دەوڵەمەندە بە چەورییە ناتێرەکان، بەتایبەت ترشى ئەولیک،
ئەم چەوریانە تایبەتمەندى تەندروستى دڵیان تێدایە و کۆلیسترۆڵى خراپ دادەبەزێنن و
کۆلیسترۆڵى سودبەخش بەرزدەکەنەوە و ئەو چەوریانە دادەبەزێنن کە مەترسین بۆ توشبون
بە نەخۆشییەکانى دڵ.
-دابەزاندنى کێش
لەگەڵ ئەوەى بڕێکى زۆر کالۆرى تێدایە، بەڵام دەکرێت سودى هەبێت بۆ
کۆنتڕۆڵکردنى کێشى لەش، چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و بەمەش وادەکات بۆماوەیەکى زۆر
هەستى تێربونت هەبێت و رەنگە لە خواردنى سوکەژەمە خراپەکان دورت بخاتەوە.
-قژ و پێست جوان دەکات
ئەڤۆکادۆ جوانى زیاتر دەکات، ئەویش بەهۆى ئەو چەورییە تەندروست و دژە
ئۆکسان و ڤیتامینانەى تێیدایە، کاردەکەن بۆ شێدارکردنەوەى پێست و نەهێشتنى
نیشانەکانى پیربون بەهۆى ئەوەى بایۆتینیشى تێدایە قژ بەهێز و رەونەقدار دەکات.
-هاوکاریی پرۆسەى هەرسکردن دەکات
ئەڤۆکادۆ چەورى تواوە و نەتواوەى تێدایە، ئەمەش سودێکى زۆرى بۆ سیستمى
هەرس هەیە و ریشاڵەکان کاردەکەن بۆ باشترکردنى جوڵەى ریخۆڵەکان و لە قەبزبون
دەتانپارێزن.
-بەهێزکردنى ئێسک
خواردنى ئەڤۆکادۆ بەشێوەیەکى رۆژانە هاوکاریی
تەندروستى ئێسک دەکات ئەویش بەهۆى ئەوەى رێژەیەکى زۆر ڤیتامین کەى و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمى تێدایە و ڤیتامین کەى
هاوکار دەبێت لە باشترکردنى ئێسک و هاوکارى هەڵمژینى کالیسیۆم دەکات.
مەگنیسیۆمیش کە پێکهاتەیەکى دیکەى ئەڤۆکادۆیە
هاوکار دەبێت لە چڕى ئێسک و لە داخورانى ئێسک بەدورت دەخات.
کەمکردنەوەى هەوکردن
هەوکردنى درێژخایەن هۆکارى چەندین نەخۆشین، لەنێویاندا نەخۆشییەکانى
دڵ و و هەوکردنى جومگەکان و نەخۆشی شێرپەنجە، بەو دژە ئۆکسان و ماددانەى لە
ئەڤۆکادۆدا هەیە وەک کارۆتینات و تۆکۆفیرۆل، دژەهەوکردنێکى باشت دەست دەکەوێت،
بەمەش نیشانەکانى بونى هەوکردن لە لەشتدا کەم دەبێتەوە و تەندروستیت بە گشتى بەرەو
باشتر دەڕوات.
168 جار خوێندراوەتەوە