لە زۆر حاڵەتدا شێرپەنجەی سییەکان، کە
یەکێک لە شێرپەنجە مەترسیدارەکان، لە قۆناغە درەنگەکاندا دەستنیشان دەکرێت، ئەمەش وادەکات
چارەسەرکردنی قورس بێت، بەڵام داهێنانێکی نوێ لەلایەن زاناکانەوە وادەکات، یەکەم نیشانەکانی
ئەم نەخۆشییە لەڕێگەی پشکنینی میزەوە بە ئاسانی دەستنیشان بکرێت.
تەندروستی: KNNC
زانایانی بەشی ئەندازیاری کیمیایی و بایۆتەکنەلۆژیا
لە زانکۆی کامبریج و پەیمانگای سەرەتایی شێرپەنجە ڕێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ پشکنینی
ئەو پرۆتینانەی کە لەلایەن خانە پیرەکانەوە دەردەدرێن و دەبنە هۆی شێرپەنجەی سییەکان.
زاناکان بە سەرکەوتوی توانیویانە تاقیکردنەوەکە
لەسەر مشک ئەنجامبدەن، هیواداریشن بە زوی بتوانن لەسەر مرۆڤیش جێبەجێی بکەن.
ئەو خانە پیرانە پێیان دەوترێت "خانە
زۆمبیەکان" چونکە لە جەستەدا زیندون، بەڵام توانای گەشەکردن و دابەشبونیان نییە،
هەروەها دەبنە هۆی تێکچونی شانەکان و دوبارە بەرنامەدانان بۆ بەشداریکردن لە سەرهەڵدانی
خانە شێرپەنجەییەکان.
زانایان ماددەیەکییان دروستکردوە لە ڕێگەی دەرزییەوە بەکاردەهێنرێت و کارلێک لەگەڵ پرۆتینی خانەکانی زۆمبی دەکات و لەڕێگەی کارلێکەکەوە ئاوێتەیەک دەردەکات
کە دەتوانرێت بە ئاسانی لە میزدا دەستنیشان بکرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بونی خانە شێرپەنجەییەکان.
توێژەری توێژینەوەکە، پرۆفیسۆر لیلیانا فرۆک
دەڵێت: دەزانین پێش دەرکەوتنی شێرپەنجە گۆڕانکاری لە شانە توشبوەکاندا ڕودەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە پرۆتینێکی دیاریکراومان
دەستنیشانکردوە کە لەلایەن ئەم خانانەوە لە شانەکانی سییەکان دەردەدرێت، دواتر لە ڕێگەی گورچیلەوە دەچێتە ناو میزەوە.
دوای چاودێریکردنی ڕەنگی میزەکە و ئاگاداربون لەو گۆڕانکاریانەی تێیدا ڕودەدەن، دەزانرێت ئایا خانە زۆمبییەکان لە سییەکاندا
هەن کە دەبنە هۆی شێرپەنجە یاخود نا.
726 جار خوێندراوەتەوە