زۆرجار لە کۆتایی ژەمەکاندا
پاشماوەی خواردن هەیە دەمێنتەوە و هەڵدەگیرێت بۆ ژەمی داهاتو، بەڵام هەرگیز نابێت
هەندێک شت گەرم بکرێتەوە و بخورێت بەهۆی ئەو مەترسییە تەندروستییانەی کە لەوانەیە ڕووبدەن.
تەندروستی:KNNC
هارینی بالا، پسپۆڕی
خۆراک باس لە چەند خواردن و خواردنەوەیەک دەکات کە نابێت دوبارە گەرم بکرێنەوە، چونکە
زیانی تەندروستی گەورەیان دەبێت، کە دیارترینیان ئەمانەن:
چا؛ ماددەی دژە
ئۆکسێنەری تێدایە، لە کاتی گەرمکردنەوەدا شی دەبنەوە، لە کاتێکدا ئاستی مادەکانی
تر زیاد دەکات، بۆیە چا لەکاتی گەرمکردنەوەی تامەکەی تاڵ دەبێت، هەر "بەکتریایەکی
شاراوە" لە چایەکەدا دەتوانێت لەگەڵ گەرمکردنەوەدا "چالاک" بێت، ئەمەش
مەترسی تەندروستی دروست دەکات.
برنج؛ نابێت لەدوای
دوو کاتژمێت زیاتر لە دوای لێنانی گەرم بکرێتەوە، چونکە ئەگەر چەند کاتژمێرێک
بەسەر کوڵانیدا تێپەڕی و دواتر گەرمکرایەوە، بەکتریا مەترسیدارەکان تێیدا گەشە
دەکەن و زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.
ئەگەر بەیانیان برنج بکوڵێنیت و شەوانە لەناو سەلاجەدا
هەڵیبگریت بۆ ئەوەی ڕۆژی دواتر بیخۆیت، ئەگەری دروستبوونی بەکتریای (باسیلۆس سیریۆس)
زۆرە، کە جۆرێکە لە بەکتریا کە بە شێوەیەکی باو کاریگەری لەسەر خۆراکە نیشاستەییەکان
دەبێت و دەبێتە هۆی ژەهراویبونی خۆراک.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی
خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، ساڵانە بە 63 هەزار و 400 حاڵەتی ژەهراویبوون بەهۆی باسیلۆسی
سیریۆسەوە دەخەمڵێندرێت، بەزۆری نیشانەکانی بریتین لە گرژبوونی گەدە، سکچوون، ڕشانەوە،
سکچوون و تا.
ئەو خۆراکانەی بە
رۆنێکی زۆر سوردەکرێنەوە، دواتر نابێت لەرێگەی مایکرۆوەیڤ-ـەوە گەرم بکرێنەوە،
چونکە ژەهراوی دەبێت.
قارچک، هێلکە، سپێناخ،
مریشک، پەتاتە، لەو خواردنانەن کە پێویستە ئاگاداربیت، لەکاتی گەرمکردنەوە زۆر جار
ژەهراوی دەبن و مەترسی گەورەی تەندروستییان لێدەکەوێتەوە...
1329 جار خوێندراوەتەوە