لەسەر ئاستى جیهان
ملیۆنان کەس بەدەست نەخۆشى زەهایمەرەوە دەناڵێنن، لەگەڵ ئەوەى تا ئێستا هیچ
چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە و کۆمەڵێک هۆکاریش بۆ توشبون دیاریکراوە،
بەڵام توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بۆ هۆکارێکى سەیر دەکەن بۆ توشبون بەم نەخۆشییە.
تەندروستى:KNNC
نوێترین توێژینەوە
دەریخستوە کە گەورەبونى قەبارەى ورگ، ناوچەى بیرەوەریی مێشک بچوک دەکاتەوە و ئەمەش وادەکات لەسەرەتاى تەمەنى 40 و 50کاندا
کێشەى بیرچونەوە و دابەزینى مەعریفى لە کەسەکەدا دروست ببێت.
بەپێی توێژینەوە
تاقیکارییەکەى لەسەر مێشکى 32 ژن و پیاو لە زانکۆى واشنتۆن ئەنجامدراوە، چەورى قوڵ
لە ورگدا کە بە چەوریی ناوپۆشى ناوەوە ناسراوە هۆکار بوە بۆ هەوکردن و کۆبونەوەى
پرۆتین لە مێشکى مرۆڤدا.
توێژینەوەکە ئاماژەى
بۆ ئەوەشکردوە کە قەڵەویی وەک رۆڵێکى مەترسیدارى هەیە لە توشبون بە نەخۆشى
لەبیرچونەوە کە لە هەر 100 ئەمەریکییەک یەکێکیان بەدەستییەوە دەناڵێنن، ئەمەش بەو
مانایەى تەنها لە ئەمەریکا 2 ملیۆن کەس بەهۆى قەڵەوییەوە بەدەست
زەهایمەرەوە دەنأڵێنن.
یەکێک لە نوسەرانى
توێژینەوەکە رایگەیاندوە کە لەئێستادا لە هەوڵدان بگەنە ئەو ئەنجامەى چۆن قەڵەوى
لە نیوەى تەمەندا هۆکارێکە بۆ توشبون بە زەهایمەر کە نیشانەکانى تا تەمەنى 60 و
70کان دەرناکەوێت و وەک بۆمبێکى چێنراو وایە.
ئەوەشى خستوەتەڕو کە
توێژینەوەکەیان پەیوەندى نێوان چەورى ناوپۆشى ورگ و بچوکبونەوەى مێشکیان
دۆزیوەتەوە، کە نیشانەیەکى دیکەیە بۆ توشبون بە نەخۆشى زەهایمەر.
157 جار خوێندراوەتەوە