دواى ئەوەى پەیامنێرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند؛
وەزیرى دارایی رەزامەندى لەسەر گواستنەوە و خەرجکردنى بڕى 430 ملیار دینار بەشە بودجەى هەرێم دەربڕیوە، وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند؛ کێشەى گواستنەوەى
پارەمان چارەسەر کرد.
ئابورى:KNNC
وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە؛ دوای
سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد و بردنی
لیستی موچەی مانگی کانونی یەکەم (12) بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تیمەکەمان
توانیان کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو
بۆ موچە چارەسەر بکەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە رۆژى رابردو فەرمانى
گواستنەوەکە دەرچوە و لە ئێستاشدا تیمەکانى وەزارەتەکەیان بەبەردەوامی لەسەر هێڵن
بەمەبەستی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و گەیشتنی پارەکە بەمەبەستی چارەسەرکردن
و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ موچەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە
دروستکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ، بڕیار نامیق؛
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند: رۆژى رابردو وەزیرى دارایی عێراق رەزامەندى لەسەر خەرجکردنى بڕى 430 ملیار
دینار دەربڕیوە و بڕیاریشە سبەینێ لەگەڵ گوژمەى دوەمى 760 ملیار دینارەکە رەوانەى
هەرێمى کوردستانى بکات و بەمەش کێشەى موچەى مانگەکانى 10 و 11 چارەسەر دەبێت و بۆ
موچەى مانگى 12ش تەنها بڕى 200 ملیار دینار کورتهێنانى دەبێت و سەبنیێ ئەنجومەنى
وەزیران بڕیار لەسەر پڕکردنەوەى دەدات.
399 جار خوێندراوەتەوە