پسپۆڕی بواری
ئابوری عێراقی رایدەگەیەنێت: ئەگەر تا كۆتایی ئەمساڵ بڕی كورتهێنان لە بودجەدا
زیاد بكات، عێراق ناتوانێت قەرزەكانی بدانەوە، بەڵام بە هەمواركردنەوەی یاسای
بودجە دەتوانرێت كورتهێنان كەم بكرێتەوە.
هەواڵ:
(KNNC)
عەبدولڕەحمان
مەشهەدانی، پسپۆڕی ئابوری بەمیدیا عێراقییەكانی راگەیاندوە: بەپێی پێشبینییەكان،
چاوەڕوان دەكرێت لەساڵانی داهاتودا قەرزەکانی سەر عێراق لە زیاتر بەرزببنەوە، رەنگە
بگاتە بە (70%)ـی بەرهەمی گشتی ناوخۆ، ئەمەش نەك تەنها کاریگەری لەسەر خەرجکردنی موچەی
موچەخۆران دەبێت، بەڵكو كاریگەری لەسەر پێدانی قیست و سودی قەرزەکانیش دەبێت، هەروەها
لەلایەن دیكەوە عێراقەوە ناتوانێت قەرزەكانی بۆ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان
بگەڕێنێتەوە.
رونیكردوەتەوە؛
هەموارکردنەوەی بڕگەی (ج) لە یاسای بودجەی گشتی، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی داهاتی
گشتی بۆ (250) ترلیۆن دینار كە ئەو بڕەش توانای دابینكردنی پێداویستییەكانی
حكومەتی نییە، بەڵام کورتهێنانی لە (64) تریلیۆن
دینارەوە بۆ (30) تریلیۆن دینار كەم دەكاتەوە.
پێشتر لە
كۆبونەوەی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی عێراقی، محەمەد سیاع سودانی، سەرۆك
وەزیرانی عێراق داوای كرد كە گفتوگۆ لەسەر هەموار كردنەوەی یاسای بودجەی ساڵەكانی
(2023، 2024 و 2025) بكرێت كە تایبەتە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
85 جار خوێندراوەتەوە