سەرچاوەیەک بۆKNN: سبەینێ دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى 10 دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
02:20 - 11/12/2024
ئابوری
+
-

سبەینێ دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى 10 دەکرێت و هەفتەى داهاتوش موچەی مانگی 11 دابەشدەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

سەرچاوەیەک بە بڕیار نامیق پەیامنێری کەى ئێن ئێنى ڕاگەیاند، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا بڕیاردراوە  سبەینێ دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى 10 بکرێت.

 

بە وتەى ئەو سەرچاوەیە، هەفتەى داهاتوش پاش گەیشتنى گوژمەى دوەمى 760 ملیار دینارەکە، دەست بەدابەشکردنى موچەى مانگى 11 دەکرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمرۆ حکومەتى عێراق بڕێک لەو پارەیەى کە لە بەشە بودجەى هەرێمى کوردستانەوە گوزارایەوە بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى موچە، خستە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى هەرێم.

217 جار خوێندراوەتەوە