سوپای ئیسرائیل
بۆ یەکەمجار بەفەرمی کوژرانی نزیکەی 900 سەربازی لە شەری غەززە دا راگەیاند؛ ئەم
ژمارەیەش زۆرترین کوژرانە لە 50 ساڵی رابردوی وڵاتەکەدا.
هەواڵ: KNNC
سوپای ئیسرائیل ئاماری فەرمیی ئەو سەربازانەی لە شەڕی غەززەدا کوژراون بڵاوکردەوە
و تێیدا هاتوە؛ لە سەرەتای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 وە تا ئێستا 891
سەربازیان کوژراون.
ئەو ژمارەیەش زۆرترین ژمارەی کوژرانە بۆ سەربازانی ئیسرائیل لە دوای جەنگی "یۆم کیپورەوە" کە لە ساڵی 1973 لە
نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتە عەرەبییەکاندا رویدا و تێیدا ئیسرائیل زیاتر لە 2500 سەربازی کوژرا.
سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو 891
سەبازە کوژراوە، 28 یان خۆیان کوشتوە، کە ژمارەیەکان راستەوخۆ لە کاتی شەڕدا بوە.
هەروەها بەگوێرەی داتا بڵاوکاروکانی سوپا، ژمارەی خۆکوشتن لە نێو سوپای
ئیسرائیلدا زیادی کردوە، بەجۆرێک لە ساڵی 2022 دا 14 حاڵەتی خۆکوشتن هەبوە،
لە ساڵی 2023 بۆ 17 حاڵەت و لە ساڵی 2024 یشدا ڕێژەکە بۆ 21 حاڵەت بەرزبوەتەوە، زۆربەی
خۆکوشتنەکان دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە بوە.
ئەم ئامارە
فەرمییانەی ئیسرائیل لە کاتێكدایە تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 47
هەزار فەلەستینی لە شەڕی غەززە کوژراون و زیاتر لە 110 هەزار کەسیش بریندار بون.
548 جار خوێندراوەتەوە