قوربانیانی روداوەكەی ئەمەریكا بۆ (49) كەس بەرز بوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:39 - 02/01/2025
جیهان
+
-

ژمارەی قوربانیانی روداوەكەی شاری نیو ئۆرلینز بۆ (49) كەس بەرز بوەتەوە و نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا رەتی دەكاتەوە كە روداوەكە پەیوەندی بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی نزیک هۆتێلەكەی  ترامپ هەبێت.

 

هەواڵ: (KNNC)


نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا (FBI) رایگەیاند: ژمارەی کوژراوانی هێرشە تیرۆریستییەكەی شاری نیو ئۆرلینز بۆ (14) گیان لە دەستدان و برینداربونی (35)كەسی دیكە بەرز بوەتەوە.


ئەوەشیخستوەتەڕو، هیچ پەیوەندییەک لە نێوان روداوە تیرۆرستییەكە و رودانی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی نزیک هۆتێل ترامپ لە لاس ڤێگاس نییە.


پێشتر، ئان کیرکپاتریک، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری نیو ئۆرلینز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی:  شۆفێرێک بەئەنقەست ناو قەرەباڵغی خەڵکدا رۆشتوە و دواتر دەستی كردوە بەتەقەكردن لەخەڵكی و ئەم كۆمەڵكوژییەی لەشارەكەدا دروست كردوە.


هەر دوێنی، نوسینكەی لێكۆڵینەوەی فیداڵی ئەمەریكا بڵاویكردوە، ئەنجامدەری روداوەكەی شاری نیو ئۆرلینز ناوی شەمسەدین بەحر جەباری (42) ساڵە و خەڵکی شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساسە، و لەلایەن پۆلیسەوە كوژراوە.

335 جار خوێندراوەتەوە