نرخى نەوت دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:13 - 23/01/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینى تۆمار کردوە.

 

 ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە(78) دۆلار و (71) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى 38 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (75) دۆلار و(15)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی 72 سەنت دابەزیوە.

81 جار خوێندراوەتەوە