بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە سەرۆكی لوبنان، دوای (15) ساڵ شاندێكی باڵای
سعودیە سەردانی لوبنانیان كرد.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودییە بەسەرۆكایەتی
شاندێكی باڵای وڵاتەكەی بەسەردانێكی فەرمی گەیشتنە بەیروتی پایتەختی لوبنان، كە
ئەوەش بەیەكەم سەردانی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە دوای (15) ساڵ دادەنرێت.
ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی شاندە باڵاكەی سعودییە، بۆ پیرۆزبایی كردنە لە
جۆزیف عەون، سەرۆكی ئەو وڵاتە و وابڕیاریشە لەگەڵ هەریەك لە نەجیب میقاتی، سەرۆك
وەزیران و نەبیح بێری، سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
میدیاكانی لوبنان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەی
وەزیری دەرەوەی سعودییە، بڕیارە لەگەڵ ئیبن فەرحان، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی
حكومەتی لوبنان كۆبێتەوە.
53 جار خوێندراوەتەوە