ترەمپ دەتوانێت نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزێنێت؟

KNN : Kurdish News Network
09:45 - 23/01/2025
ئابوری
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا هەوڵی دابەزاندنی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دەكات و شارەزایەزایەكی ئابویش باس لە رێكارەكانی دابەزاندنی نرخەكەی دەكات.


هەواڵ: (KNNC)


نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوری، رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا هەوڵ بۆ دابەزاندنی و كەمكردنەوەی نرحی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاری داوە رۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل زیاتر لە قەبارەی وڵاتەكەی بەرهەمبهێنێت.


وتیشی: بەزركردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوت وادەكات پێگەی ئەمەریكا وەك گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت لە جیهاندا بناسرێت، هەروەها بۆ دابینكردنی نەوت و زیادكردنی قەبارەكەی پەنا بۆ یەدەگی نەوتی وەڵاتەكەی دەبات.


شارەزاكەی بواری ئابوری ئاماژەی بۆ ئەوشكرد، بۆ كەمكردنەوەی نرخی نەوت لەجیهاندا، یەكێكی یدكە لەڕێكارەكان ترەمپ داوا لە سعودییە و رێكخراوی ئۆپیك دەكات كە خستنەڕوی نەوت بەشێوەیەكی خۆبەخشانە بێت و ئەو بڕەی كە لە چوار ملیۆن (500) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ وڵاتان دیاریكراوە لاببرێت، بەمەش نرخەكەی دادەبەزێت.


ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی داڤۆس كە سەرۆكی ئەمەریكا لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانس وتی: سعودیە بەبڕی (600) ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکادا دەکات و داواشی كردوە قەبارەی وەبەرهێنان لە وڵاتەكەیدا بگەیەنێت بە ترلیۆنێک دۆلار، هەروەك داواشی لێكردوە كە كار بۆ كەمكردنەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بكات.

191 جار خوێندراوەتەوە