وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی وڵاتەکەی راگرت،
جگە لە میسر و ئیسرائیل، بڕیارەکەش بە مەبەستی رێکخستنەوە و پێداچونەوەیە بە
خەرجییەکان.
هەواڵ:KNNC
مارکۆ روبیۆ وەزیری
دەرەوەی ئەمەریکا، بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی وڵاتەکەی،
جگە لەو هاوکارییانەى کە پێشکەش بە ئیسرائیل و میسر دەکرێن.
ئاماژەی بەوەش کردوە،
بڕیارەکە لە چوارچێوەی دوبارە ڕێکخستنەوەی خەرجییەکانی دەوڵەتە، کە دەبێت پێداچونەوەی
پێدا بکرێتەوە و دوبارە بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ سیاسەتی نوێی دۆناڵد ترەمپ، یەک
بگرێتەوە.
ئەوەش لە بڕیارەکەدا
هاتوە، کە هاوکاری خێرا و لە ناکاو بەردەوام دەبێت و سیاساتی نوێی ئیدارەی ترەمپ بڕیار
دەدات لەوەی چەند و بە چ جۆرێک هاوکاری پێشکەش دەکرێت.
لە بڕیارەکەدا ناوی ئۆکرانیا نەهاتوە، پێشبینیش
دەکرێت ماوەی 90 ڕۆژ بڕیارەکە بەردەوام بێت.
832 جار خوێندراوەتەوە