"ئیسرائیل بە مەرجی دەستهەڵگرتنی حەمماس لە غەززە قۆناغی دووەمی ئاگربەست جێبەجێدەکرێت"

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 07/02/2025
جیهان
+
-

بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند: قۆناغی دوەمی ئاگربەست ئاڵۆز دەبێت، بەڵام گەشبینە بە ئەنجامدانی، وتیشی: دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی دوای 7ی ئۆکتۆبەر شکستێکی گەورەیە بۆ ئیسرائیل و سەرکەونێکیشە بۆ حەماس و ئێران.

 

هەواڵ:KNNC

 

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بە کەناڵی 14ی ولاتەکەی رایگەیاند: ترەمپ لە پەیوەندیدایە لەگەڵ چەند وڵاتێک بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی لەبارەی ئاوارەبوانی غەززە.

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوپاتیشیکردەوە، ولاتەکەی هیچ ڕێکەوتنێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان ئەنجام نادات ئەگەر ولاتەکەی بخاتە مەترسییەوە.

 

ناتانیاهۆ دوپاتیشیکردەوە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی دوای 7ی ئۆکتۆبەر پاداشتێکی گەورەیە بۆ تیرۆریستەکان و هەروەها سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ حەماس و ئێران و شکستێکیش بۆ ئیسرائیل.

 

هاوکات، میدیایەکی ئیسرائیلی مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دوەمی ئاگربەست ئاشکرا دەکات، لەوانەش دەستهەڵگرتنی حەماس لە کۆنترۆڵکردنی غەزە و هەروەها ئەگەر بەرپرسانی بالای حەماس ئامادەبن غەززە جێبهێڵن.

233 جار خوێندراوەتەوە