ئێران رایگەیاند، ئەو سزا نوێیانەی ئەمەریکا
بەسەریدا سەپاندوە، نایاسایی و نارەوایە.
هەواڵ:KNNC
ئێران گەمارۆ داراییە
نوێیەکانی ئەمەریکا بە نایاسایی و نارەوا دادەنێت، کە لەلایەن ئەمەریکاوە بەسەر
ئەو لایەنانەدا سەپێنراوە کە تۆمەتبارن بە فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چین.
ئیسماعیل باغایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند بڕیاری حکومەتی نوێی ئەمریکا بۆ گوشارخستنە سەر ئێران
بە ڕێگری کردن لە بەڕێوەبردنی کاروباری شەرعی لەگەڵ هاوبەشە ئابورییەکانیدا، ڕێکارێکی
ناشەرعی و نایاساییە.
وتیشی: ئەو هەنگاوە ناڕەوا و پێچەوانەی ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.
وەزارەتی گەنجینەی
ئەمەریکا، دوێنێ پێنجشەممە سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی و کۆمپانیای
ئێرانیدا سەپاند، بەهۆی هاوکاریکردنی ساڵانە ملیۆنان بەرمیل نەوتی خاوی ئێران بۆ چین.
ئەمە یەکەم سزای ئەمریکایە
بۆ سەر نەوتی ئێران لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە، بەڵێنیدا هەناردەی
نەوتی خاوی ئێران بۆ سفر کەم بکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ سەپاندنی
سنوردارکردن بەسەر توانا ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.
89 جار خوێندراوەتەوە