کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ باران و سبەینیش بەفر دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
10:27 - 07/02/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، سبەینێش لە زۆرینەی ناوچەکان بەفر دەبارێت.

 

هەواڵ:KNNC

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ئەگەری بەفر بارین هەیە.

 

سەبارەت بە کەشی سبەی شەممە کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان، هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبارێت بەتایبەت لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێکی پارێزگای سلێمانی.

 

دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێک قەزا و ناحیە بەفر ببارێت، پلەکانی گەرماش بەرارود بە ئەمڕۆ کەمێک نزمتر دەبێتەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 8 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0  پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى

222 جار خوێندراوەتەوە