سەرۆك وەزیرانی عێراق
داوای رێگەپێدان لە واشنتۆن دەكات بۆ هاوردەكردنی غازی ئێرانی، دەڵێت: تاوەكو
پێنج ساڵی تر دەگەنە ئاستی خۆبژێوی، هۆشداریش دەدرێت لە لەدەستدانی 11 هەزار مێگاوات کارەبا.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانی، لە دیدارێكدا
داوای لە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ كرد بەردەوام بێت لە لێخۆشبونی عێراق لە هاوردەكردنی
غازی ئێرانی، لەدوای دەركردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆش بونە.
رونیكردەوە: حكومەتی عێراق
چارەسەری دۆزیوەتەوە و چاوەڕوانن ئەمەریكا لە پلانەكانیان تێبگات و رێگەیان پێبدەن
بۆ هاوردەكردنی غازی ئێرانی تاوەكو پرۆژەكانیان تەواو دەبێت و پێویستان بە هاوردەكردنی
غاز نامێنێت.
سودانی، وتیشی: وڵاتەكەی
دیدگایەكی رونی نیە و ساڵی 2028 دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بە رهەمهێنانی غاز
و سەربەخۆیی لەبواری وزەدا دەبێت، بەڵام بەدرێژایی ئەو ماوەیە پێویستی بە
هاوردەكردنی غاز دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا
ئەو لێخۆشبونەی هەڵوەشاندەوە كە بە عێراق درابو بۆ هاوردەكردنی كارەبا و غاز لە ئێرانەوە،
ئەوەش لە چوارچێوەی پاكێجی نوێی سزاكانی ئەو وڵاتە.
هاوکات، وەزارەتی کارەبای عێراق هۆشداری دەدات لە لەدەستدانی 11 هەزار مێگاوات
کارەبا، ئەوەش بەهۆی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆشبونەوەی کە دراوە بۆ هاوردەکردنی
کارەبا و غاز لە ئێرانەوە.
531 جار خوێندراوەتەوە