ئەمەریکا کەرەستەى سەربازیى و لۆجستى رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کردوە

KNN : Kurdish News Network
11:02 - 08/02/2025
کوردستان
+
-

روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوە کە جموجۆڵى هێزەکانی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای کوردستان زیادیان کردوە و دەشڵێت: ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی ئەمەریکا سەردانی کانتۆنی رەققە و جزیرەیان کردوە. 

 

هەواڵ:KNNC

 

بە گوێرەی زانیارییەکانى روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، جموجۆڵەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە چەند رۆژی رابردودا زیادییان کردوە و لە ئێستادا ئەمەریکا، سەرقاڵی تۆکمەکردنی بنکە سەربازییەکانییەتی لەو ناوچانەدا.

 


روانگەکە ئاماژەی بەوەشکردوە: ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی ئەمەریکا بە هەلیکۆپتەری سەربازیی گەشتێکی مەیدانییان بۆ کانتۆنەکانی جزیرە و رەققە ئەنجام داوە و لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی رۆژئاوای کوردستان لە بنکەی هاوپەیمانان لە شاری حەسەکە، کۆبونەوەتەوە.

 

بەپێی زانیاریەکان، رۆژی 5ـی ئەم مانگە، 17 بارهەڵگر کە هەڵگری کەرەستەى سەربازیى و لۆجستى بون لەگەڵ تانکەرى گواستنەوەى سوتەمەنى لە دەروازەى وەلیدەوە گەیشتونەتە رۆژئاواى کوردستان و چونەتە بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە پارێزگاى حەسەکە.

586 جار خوێندراوەتەوە