وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ
گۆڕانکارییەک لە خشتەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەکراوە، دەشڵێت:
هێشتا هەڵوێستمان رون نییە سەبارەت بە حکومەتی نوێی سوریا.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە باسم
عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، کاتەکانی رێککەوتنی نێوان عێراق و
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لەلایەن لیژنەی باڵای سەربازییەوە دیاریکراوە،
هێشتا وەک خۆی ماوە و لە مانگی 9ـی ئەمساڵەوە جێبەجێدەکرێت.
سەبارەت بە حکومەتی
نوێی سوریا رایگەیاند، دواکەوتنی هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە حکومەتی نوێ پەیوەندی
بە نیگەرانییەکانی هەندێک وڵاتی عەرەبی هەیە سەبارەت بە دۆخی ئەو وڵاتە، مەبەستمان
بو چاوەڕوانی هەندێک وڵاتی عەرەبی بکەین بۆئەوەی نیگەرانییەکانیان بڕەوێتەوە و
ئیدارەی نوێی سوریاش سیمای دامەزراوە گرنگەکان بونیادبنێن.
جەختیشیکردوە، گرنگترین
شت بەلای حکومەتی عێراقەوە دەستوەرنەدانە لە کاروباری ناوخۆیی سوریا و قبوڵکردنی
ئەوەی لەو وڵاتە رودەدات و پێشوازیکردن لە ئیدارەی نوێی وڵاتەکە و خواستی
سورییەکان.
باسی لەوەشکرد،
بڕیارە ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی بەغداد بکات، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە
دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردو وڵات.
103 جار خوێندراوەتەوە