فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تۆرۆنتۆ پیرسۆن لە کەنەدا لەکاتی نیشتنەوەی کەوتەخوارەوە،
18 کەس برینداربون.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی فرانس پرێس
بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای دەلتا ئایرلاینز کە لەشاری مینیاپۆلیسی
ئەمریکاوە بەڕێکەوتبو، لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تۆرنتۆ پیرسۆن
لەکەنەدا کەوتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، فڕۆکەکە
80 کەسی هەڵگرتوە کە 76 سەرنشین و چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدابوە، بەهۆیەوە
18 کەس برینداربون و سەرجەمیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
باسی لەوەشکردوە، سێ
لە بریندارەکان کە منداڵێک و ژن و پیاوێکی بەساڵاچون، برینەکەیان سەختە.
لەبارەی هۆکاری
روداوەکەش فرانس پرێس بڵاویکردوەتەوە ، تا ئێستا نازانرێت هۆکاری وەرگەڕانی فڕۆکەکە
چییە.
دوابەدوای ڕوداوەکەش،
فڕۆکەخانەکە سەرجەم گەشتەکانی ڕاگرت.
89 جار خوێندراوەتەوە