ئەمڕۆ سێشەممە،
وەزارەتی داد ژمارەیەکی دیکەی رۆژنامەی وەقائیعی بڵاوکردەوە و هەمواری یاسای بودجە
و سێ یاسای دیکەی لەخۆگرتوە، دوای بڵاوکردنەوەشیان لە رۆژنامەی فەرمی، یاساکان
دەچنەبوواری جێبەجێکردنەوە.
هەواڵ: KNNC
هەرسێ یاسای (لێبوردنی
گشتی، یاسای هەمواری بواری كەسێتی، یاسای گەڕاندنەوەی موڵكەكان بۆ خاوەنەكانیان) و
هەمواری یاسای بودجە لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوكرایەوەو دەچنە
بواری جێبەجێكردنەوە.
یاسای لێبوردنی گشتیی،
خواستێکی زۆری سوننەکانی لەسەر بو بەوپێیەی لەساڵانی رابردو ژمارەیەکی زۆر عێراقی
سوننە مەزهەب لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بەتاوانی تیرۆر سزادرابون، سوننەکان بە
دەرکردنی ئەو یاسایە دەستکەوتی سیاسی گەورەیان دەستکەوت.
یاسای گەڕاندنەوەی موڵك
بۆ خاوەنەكانیان، ئەم یاسایە خواستی كوردی لەسەر بو، بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ئەو موڵكانەی
كوردو پێكهاتەكانی تری وەكو توركمان لە ناوچە جێناكۆكەكان بەهۆی هەندێك لە بڕیارەكانی
(بەعس).
یاسای هەمواری باری كەسێتی،
ئەم یاسایە لەسەر خواستی شیعەکان داواکراوە یاساكە رێگە بە بەشودانی كچانی خوار تەمەنی
یاسایی دەدات، ئەمە بەلای شیعەكانەوە گرنگ بو، بەڵام بەشێکی دیکە لە گروپ و
رێکخراوە مەدەنییەکان لە عێراق ناڕەزایەتییەکی زۆریان لەسەر یاساکە هەبو.
151 جار خوێندراوەتەوە