لەلایەن مامانەوە منداڵەکەى دەرهێنراوە... ژنێکى دووگیان لەنەخۆشخانەى منداڵبونى کەلار گیانى لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
01:44 - 19/02/2025
کوردستان
+
-

ژنێکى دووگیان لە ناحیەى جەلەولا، دواى ئەوەى منداڵەکەى بە چوار مانگى لەلایەن مامانەوە دەرهێنراوە، تەندروستى تێکچوە و دواى گەیاندنیشى بە نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب لە کەلار، گیانى لەدەستداوە.


هەواڵ:KNNC


پەیامنێرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند؛ درەنگانى شەوى رابردو ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى (شەهید شێرەى نەقیب بۆ ژنان و منداڵبون) کە بەهۆى دەرهێنانى کۆرپەلەکەیەوە تەندروستى تێکچوە و چارەسەرى پێویستى وەرنەگرتوە.


ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە پێش گەیاندنى بە نەخۆشخانە کۆرپەلە چوار مانگییەکەى ئەم ژنە لەلایەن مامانێکەوە دەرهێنراوە کە "نازانرێت لەبارچوە یاخود نا" و دواى ئەوە تەندروستیشى تێکچوە دایکەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ بەهۆى خراپى دۆخییەوە گیانى لەدەستداوە.


پەیامنێرى کەى ئێن ئێن ئەوەشى خستەڕو کە لەئێستادا لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ گەیشتن بە هۆکارى گیانلەدەستدانى منداڵەکەش و دایکەکەش، هەرچەندە بۆ گەیشتن بە زانیارى زیاتر پەیامنێرمان هەوڵیداوە پەیوەندى بە بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بۆ مناڵبون بکات، بەڵام وەڵامی هیچ پەیوەندییەکی نەداوەتەوە.

 

کەلار/ پشتیوان وەنداوى

703 جار خوێندراوەتەوە