دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەو سکاڵایانەی
رەتکردەوە کە تایبەتن بە گەڕانەوەی ژمارەیەک زەوی کشتوکاڵی لە قەزای داقوق کە پێشتر
بە بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش داگیر کرابون.
هەواڵ:KNNC
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆیدا
بڕیاری لەسەر چەند دۆسییەیەک داوە کە دوانیان پەیوەندیدارە بە سکاڵای جوتیارانی
قەزای داقوقەوە و بڕیاری داوە کە هەردو سکاڵاکە ڕەت بکاتەوە و ئیشی لەسەر نەکرێت.
لە هەردو دۆسییەکەدا ژمارەیەک جوتیاری
سنوری قەزای داقوق سکاڵایان لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردوە و
داوا دەکەن دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر نادەستوریبونی چەند بڕیارێکی ئەنجومەنی فەرماندەیی
شۆڕشی هەڵوەشاوە بدات کە تایبەتە بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنورەکە.
دادگای باڵای فیدراڵی لە وەڵامی دۆسییەکاندا بڕیاری
ئەوەی داوە کە دۆسییەکان رەت دەکەنەوە بەو پێیەی پەیوەندییان بە دەرکردنی یاسای، هەڵوەشاندنەوەی
بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش و گەڕاندنەوەی موڵکەکان بۆ خاوەنەکانیان کە
چەند رۆژی ڕابردو لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکراوتەوە.
393 جار خوێندراوەتەوە