پسپۆڕێكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت كە زستانی ئەمساڵ سەخت دەبێت و
بەپێی پێشبینییەكانیش لە (25ـی شوبات)ـەوە شەپۆلەكە دەستپێدەكات.
هەواڵ: (KNNC)
د.سەڵاحەدین عەبدولقادر، پسپۆڕی كەشوهەوا رایگەیاند: بەپێی
پێشبینییەكان، چاوەڕێ دەكرێت زستانی ئەمساڵ
یەكێك بێت لەئەو ساڵانەی كە بڕێكی زۆر باران و بەفر تیایدا دەبارێت و پلەكانی
گەرما زۆر دادەبەزن، هەر لەو روەشەوە پەیمانگای (ماكس پڵانك)ـی ئەڵمانی هۆشداری
بەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە عەرەبییەكان داوە كە لەڕوی كەشوهەواوە بەبارودۆخێكی سەختدا
تێدەپەڕن.
وتیشی: ئەو پەستانە بەرزەی لە خولگەكانی باكوری زەوییەوە روی لە
هەرێم و ناوچەكە كردوە، زۆر بەهێزە و كاریگەری لەسەر نزمە پەستانی ئەم ناوچە دەكات
و كەشوهەوای ناوچەكە دەگۆڕیت، بۆیە ئەگەر لە كۆتایی ئەم هەفتە شەپۆلەكە ور لە
ناوچەكە نەكات، لەدوای (25ـی شوبات)ـەوە شەپۆلە سەرماكە دەستپێدەكات.
رونیكردەوە، شەپۆلە سەرماكە زیاتر بەفر بارین و دابەزینی پلەكانی
گەرمایە، بەڵام لە هەندێك ناوچە ئەگەری باران بارینیش هەیە، ئەوەش لە ئەنجانی
تێكچونی هەردو سیستەمی لانینۆ و لانیناوەیە كە ئەو گۆڕانكارییە دروستبوە.
پسپۆڕەكەی كەشوهەوا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پەستانی سەر هەرێمی
كوردستان لە (1.12) باڕدایە و خێرایی "با" نایگرێتەوە، بەڵام مەترسییەكە
لەسەر دابەزینی پلەكانی گەرمایە و سەرماكەی سەخت دەبێت.
1753 جار خوێندراوەتەوە